سه‌رۆکی کابینه‌ی حه‌وت له هه‌رێمی کوردستانی عێراق بڕیاری به پارێزگا کردنی هه‌ڵه‌بجه مۆرکرد.
پێشتر نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق به‌رنوسی به پارێزگاکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی ناردووه بۆ په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام هه‌ر ئه‌مڕۆ پاش مۆرکردنی ئه‌و بڕیاره له هه‌رێمی کوردستان گه‌وره سه‌رکرده‌کانی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێن کاری پێناکه‌ن و وه‌ک شارۆچکه‌یه‌ک سه‌ودا له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌که‌ن.
دکتۆر سامان فه‌وزی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت بڕیاره‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیارێکی دروسته و گونجاویشه له‌گه‌ڵ ده‌ستوری وڵاته‌که‌داو پشت به هه‌ردوو به‌ندی ده‌ستوریی 115 و 141 به‌ستراوه و ده‌شڵێت هه‌ر له ده‌ستوری عێراقدا ده‌سه‌ڵات دراوه به هه‌رێمه‌کان تا بتوانن ئاڵوگۆڕ له سنوری ناوچه‌کانی خۆیاندا بکه‌ن.
دکتۆر سامان ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌یڵێن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناکۆکیانه‌ی له نێوان هه‌رێم و به‌غدادا هه‌یه و پێیان وایه ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌رێم جۆرێکه له کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به دواخستنی ناساندنی هه‌ڵه‌بجه وه‌ک پارێزگایه‌ک له‌لایه‌ن حکومه‌تی نێوه‌ندیه‌وه.
به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر سامان فه‌وزی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: