سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له کۆشـکی سـپی به فه‌رمی پـێشـوازی له ئارسێنی یاتسین یووک سه‌رۆک وه‌زیری حکومه‌تی کاتی ئۆکرانیا کرد، ئه‌مه‌ش بۆ نیشـاندانی پشـتیوانی و دان‌پـیادانانی ئه‌مه‌ریکا به‌و حکومه‌ته نوێـیه‌ی ئۆکرانیا.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی: "جێی خۆشحاڵیـیه که له ئۆفیسی ئۆڤڵی کۆشـکی سـپی پـێشـوازی له سه‌رۆک وه‌زیری ئۆکرانیا ده‌که‌ین. پـێموایه هه‌موومان بینیمان که چۆن خه‌ڵـکی ئۆکرانیا له پـێناو دیموکراسی ڕاپه‌ڕی."
ئه‌م لێـدوانه‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆخۆشی په‌یامێـکه بۆ ڕووسیا و هه‌روه‌ها دوا هه‌وڵی واشنتنیشه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووسه‌کان ئه‌و هێزانه‌یان بۆ بنکه‌کانیان بگه‌ڕێنـنه‌وه که له هه‌رێمی کریمه بڵاوبوونه‌ته‌وه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گرژیـیه‌کان، قه‌یرانه‌که هه‌روا دێت و قوڵتر ده‌بێته‌وه و واده‌ی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ش نزیک ده‌بێته‌وه که ڕووسه‌کان پـشـتگیری لێ ده‌که‌ن له کریمه سـازبکرێت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌که بچێته سه‌ر ڕووسیا یان نا.
سه‌رۆک ئۆباما له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ڕێـگه‌ی دیکه‌ی هه‌یه.
" بێ گومان ئێمه دان به هیچ ڕیفراندۆمێـکدا نانێن که سـازبکرێت. هیوام وایه هه‌وڵه دیپـلۆماسیـیه‌کانی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ببنه مایه‌ی پـیاداچوونه‌وه به‌و بڕیاره‌ی دراوه."
سه‌رۆک وه‌زیری ئۆکرانیاش لای خۆیه‌وه سوپاسی سه‌رۆک ئۆبامای کرد بۆ ئه‌و پـشـتیوانیـیه‌ی له خه‌ڵـکی ئۆکرانیای ده‌کات.
" سه‌رۆکی به‌ڕێز، ئه‌مه هه‌مووی بۆ ئازادیـیه. ئێمه له پـێناو سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیـیمان خه‌بات ده‌که‌ین و هه‌رگیز چۆک داناده‌ین."
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا فڕۆکه‌ی زیاتری بۆ ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا ڕه‌وانه‌کردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت چاره‌سه‌ری له‌شـکری ناوێت.
واشنتن ده‌ڵێت له ئێسـتادا که‌وتووه‌ته جێبه‌جێـکردنی ڕاگرتنی ڤیزا، ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له‌و باجه‌ی که واشنتن ده‌ڵێت ده‌بێت مۆسـکۆ بیدات ئه‌گه‌ر بێت و ده‌سـتێوه‌ردانی خۆی له کریمه ڕانه‌گرێت.