Accessibility links

ده‌رهێنه‌ر جه‌مشید به‌هرامی و شانۆێ "چریکەی ئۆفیلیای ئەڤیندار" و ئازاره‌کانی ئه‌نفال

  • Jani Diylan

Jamshid Bahrami

Jamshid Bahrami

دکتۆر قوتبه‌ددین سادقی یه‌کێک له‌ که‌سایه‌تیه‌ ناوداره‌کانی هونه‌ری شانۆیه‌ له‌ ئێران، که‌ له‌ زۆری کاره‌ به‌ناوبانگه‌کانی شانۆی وڵاته‌که‌دا وه‌کو ده‌رهێنه‌ر وبازیگه‌ر به‌شداری کردووه‌. خاوه‌ن ماسته‌ره‌ له‌ بواری هونه‌ر و دکتۆراش له‌ شانۆگه‌ری له‌ زانکۆێ سۆربۆنی فه‌ره‌نسا وله‌و بواره‌دا چه‌ندین شانۆگه‌ری نووسیوه‌، له‌ نێوانیان "چریکەی ئۆفیلیای ئەڤیندار" که‌ سه‌باره‌ت به‌ کاره‌ساتی ئه‌نفاله‌ و هونه‌رمه‌ند جه‌مشید به‌هرامی وه‌رگێراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردی و له‌ ده‌رهێنانی خۆێ و به‌ هۆنه‌رنمایی خۆێ خانمه‌که‌ی ئاوات سدیق نیا له‌م رۆژانه‌دا له‌ وڵاتانی ئه‌ڵمان و سوید پێشکه‌شی ده‌که‌ن .
کاک جه‌مشید سه‌ره‌رای که‌می سه‌رچاوه‌کان و سه‌ختی باری ژیان، به‌ هاوکاری گرووپی شانۆێ باران ئه‌م به‌رهه‌مه‌ که‌ به‌شێکه‌ له‌ ئازاره‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێشکه‌ش به‌ بێنه‌رانی کورد ده‌که‌ن له‌ شاری نۆرێنبێرگی ئاڵمان و شاری یۆتۆبۆری سوید.
ده‌هێنه‌ر و بازیگه‌ر جه‌مشید به‌هرامی له‌م هه‌ڤپه‌ێڤینه‌دا باس له‌ هه‌ندی لایه‌نه‌کانی شانۆه‌که‌دا و هه‌ر وه‌ها شانۆی کوردی ده‌کات.

چریکەی ئۆفیلیای ئەڤیندار Jamshid Bahrami

چریکەی ئۆفیلیای ئەڤیندار Jamshid Bahrami

XS
SM
MD
LG