هاوپه‌یمانی ناتۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوو فڕۆکه‌ی چاودێری داناوه بۆ چاودێریکردنی ئاسمانی ئۆکرانیا و هه‌روه‌هاش جموجۆڵی که‌شتیه‌کان له ده‌ریای ڕه‌شدا هاوکاتی هه‌وڵه‌کانی ڕوسیا بۆ جێگیرکردنی هێزه سه‌ربازیه‌کانی خۆی له هه‌رێمی کریمه.
کۆلۆنێل جه‌ی جانزن، ده‌مڕاستی ناتۆ ده‌ڵێت یه‌کێک له فڕۆکه‌کان که له به‌ریتانیایه چاودێریی ئاسمانی ڕوسیا و هاتووچۆی ناو ده‌ریا ده‌کات، وه ده‌شڵێت فڕۆکه‌ی دووه‌میان له ئه‌ڵمانیاوه به‌سه‌ر ڕۆمانیادا ده‌فڕێت.
ڕۆمانیا و پۆڵۆنیا دوو ئه‌ندامی ناتۆن و هاو سنوریشن له‌گه‌ڵ ئۆکرانیادا.
هاوپه‌یمانی ناتۆ ڕۆژی دووشه‌ممه بڕیاری چاودێریکردنی دانانی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ڕوسیای دا بکات له ئۆکرانیا .
هاوکات وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هێزی ئاسمانی خۆی له ناتۆدا زیاد کردووه و که‌شتیه‌کی جه‌نگیی ئه‌مریکاییش چۆته پاڵ هێزی ده‌ریایی بولگاریا و ڕۆمانیا له ده‌ریای ڕه‌ش بۆ مه‌شق و ڕاهێنانێکی له‌شکری له نزیک نیمچه دوڕگه‌ی کریمه‌وه.