Accessibility links

کۆنه‌پارێزانی توندڕه‌و له‌ ئێران له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی نه‌مسا یان ئوستریا خۆپیشاندانیان کردووه‌ وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی کاترین ئاشتن، به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ چالاکوانانی ئێرانیدا.

ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌ی خانم ئاشتن بوو له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا بۆ تاران.

ڕۆژنامه‌وانانی ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌یان بینیوه‌ کاتێک به‌ڕیوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ خانمێکی چالاکوان و هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ دایکی بڵاگه‌رێک دا کۆبۆته‌وه‌. ئه‌و بڵاگه‌ره‌ ئێرانیه‌ له‌ گرتوخانه‌ی پۆلیسدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

خۆپیشانده‌رانی توندڕه‌وی ئێرانی هاواریان کردووه‌ "شه‌رمه‌زاری بۆ تۆ کاترین ئاشتن".

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستێکی له‌شکری ئێران به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی خانم ئاشتن گرتووه‌ له‌گه‌ڵ چالاکواناندا.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌رزیه‌ ئافخام گوتوویه‌تی یاداشتێکی ناڕه‌زایی دراوه‌ به‌ باڵیۆزخانه‌ی نه‌مسا له‌سه‌ر ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌.
XS
SM
MD
LG