Accessibility links

عارف باوه‌جانی: کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ کورد چاوه‌ڕوانی بزه‌یی به‌غدا و وڵاتانی زلهێز نه‌بێت و سه‌ربه‌خۆیی خۆێ ڕابگه‌ێنێت

  • Jani Diylan

عارف باوه‌جانی

عارف باوه‌جانی

بێگومان گه‌لی کورد وه‌کو هه‌ر میلله‌تێکی تر،نه‌ک هه‌ر به‌ هێوای به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای خۆیه‌، به‌ڵکۆ به‌ ئومێده‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ش له‌سه‌رخاکی خۆێدا بژێت. ئه‌م داخوازیه‌ له‌ به‌شی باشۆری کوردستان زۆر جار له‌ ده‌می ته‌نگه‌ژه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غداد دا ده‌بیسترێن.
عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی جیابۆنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌غدا شیانی هه‌یه‌، ده‌ڵێت " دیاره‌ له‌ درێژایی مێژووی رووداوه‌کانی عێراقدا که‌ له‌ ساڵی 1919 وه له‌و ده‌مه‌ی‌ ‌ حکومه‌تی عێراق درووستکراوه‌، له‌وه‌ به‌و دوواوه‌ چه‌ند جار بۆ گه‌لی کورد له‌ باشوری کوردستان هه‌ل هه‌ڵکه‌وتووه‌ که‌ سه‌ربه‌خۆیی خۆێ به‌ ده‌ست بێنی به‌ تاێبه‌ت له‌ 2003 به‌سه‌ره‌وه‌، ئه‌و هه‌له‌ باشتر هاته‌ ئاراوه‌ که‌ حکومه‌تی عێراق لاوازترین حکومه‌ت بوو له‌و کاته‌ و بگره‌ ئێستاش به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ گه‌لی کورد له‌و باره‌وه‌ که‌مته‌رخه‌می کردووه ‌ وه‌ یاخود هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌ نه‌بوونه‌ له‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستان پشتێوانی بکه‌ن. کاک عارف له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ده‌ڵێت کورد ده‌بێت یه‌کگرتووانه‌ داواکاریه‌کانی خۆێ و به‌ شێوه‌یکی دیپلۆماسیانه‌ بخاته‌ روو و له‌ رێگای درووستکردنی لۆبی چالاک له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ باوه‌ڕپێهێنان به‌ وڵاتانی زلهێز بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی کوردیش بتوانێ وه‌کوهه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تر ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ به‌ ده‌ست بهێنێت. کاک عارف ده‌شڵێت هه‌ڵوێسته‌کانی کاک مه‌سعود وه‌کو سه‌ۆکی هه‌ڵبژێردراووی هه‌رێمی کوردستان له‌ شوێنی خۆێدایه‌ و ده‌ڵێت ئێتر کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ کورد چاوه‌ڕوانی بزه‌یی به‌غدا و وڵاتانی زلهێز نه‌بێت و سه‌ربه‌خۆیی خۆێ ڕابگه‌ێنێت ".
XS
SM
MD
LG