هه‌زاران که‌س له شاری ئه‌ستانبوڵ گردبووبوونه‌وه بۆ به‌شداریکردن له به‌خاکسپاردنی نه‌وجه‌وانێکدا که له 9 مانگ به‌ر له ئێستاوه بێهۆش بووه به‌هۆی به‌رکه‌وتنی ئه‌و بۆمبی گازه فرمێسک ڕژێنه‌ی هێزه‌کانی پۆلیس له ده‌می خۆپیشاندانه‌کانی دژه حکومه‌تدا به‌کاریان هێنابوو.
مردنه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی به‌رکین ئێلڤان، ته‌مه‌ن 15 ساڵ بووه هۆکاری پێکدادانی نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیسی دژه ئاژاوه له ژماره‌یه‌ک شاری تورکیادا.
ئه‌مڕۆش چوارشه‌ممه هه‌زاران که‌س له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێکدا کۆبووبوونه‌وه و داوایان له ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌کرد ده‌ست له پۆسته‌که‌ی بکشێنێته‌وه.
له ده‌می خۆپیشاندانه‌کانی دژه حکومه‌تدا به‌رکین ده‌چوو نان بکڕێت کاتێک بۆمبێکی بچوکی گازی فرمێسک ڕێژ ده‌یدات به‌سه‌ریدا.
لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌ری پۆلیسدا کراوه به‌ڵام که‌سیان لێ ده‌ستگیر نه‌کراوه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه.
له خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌و کاته دژی حکومه‌ته‌که‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان کراون به‌لانی که‌م هه‌شت که‌س کوژراون.