کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس له ئه‌فغانستان ده‌ڵێن 3 یاخیبوو هه‌وڵیان داوه هێرش بکه‌نه سه‌ر باره‌گاکانی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاته‌که له شاری قه‌نده‌هار له باشوری وڵاته‌که.
پۆلیس ده‌ڵێت شه‌ڕێکی قورس ڕوویداوه له‌گه‌ڵ هێزه ئاسایشیه‌کاندا و هه‌ر سێ هێرشبه‌ره‌که کوژراون.
ره‌حمه‌توڵا ئه‌ترافی، جێگری سه‌رۆکی پۆلیس ده‌ڵێت سێ که‌سه یاخیبووه‌که زوویه‌کی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌و هێرشه‌یان کردووه و له‌و شه‌ڕه‌شدا که ڕوویداوه هێزه ئاسایشیه‌کان هیچ زیانێکی گیانیان نه‌بووه.
هاوکاتی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ زۆرێک له کارمه‌ندانی ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌مامکیان کردبوو تا نه‌ناسرێنه‌وه و ناسنامه‌کانیان ئاشکرا نه‌بن.
قه‌نده‌هار شوێنی سه‌ره‌کی توندڕه‌وانی تاڵیبانه‌کانه و هێزێکی زۆری ئاسایشی نیشتیمانی وڵاته‌که‌ی لێ دانراوه، به‌ڵام هێشتاش یاخیبووان ده‌توانن له‌ناو شاره‌که‌شدا جموجۆڵیان هه‌بێت.