Accessibility links

سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیری ئۆکرانیا کۆده‌بێته‌وه‌


US Ukraine Flags

براك ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا له‌ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ میوانداری سه‌رۆك وه‌زیری کاتی ئۆکرانیا ده‌کات له‌ کۆشکی سپی ، له‌م ده‌مه‌ی قه‌یرانی نێوان روسیا و خۆرئاوا سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی کریمیه‌ به‌رده‌وامه‌.
ئه‌مه‌ یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆك ئۆبامایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌رسنی یاتسنێۆك سه‌رۆك وه‌زیری ئۆکرانیا و به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌مه‌به‌ستی جه‌ختکردنه‌ سه‌ر پشتیوانکردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ حکومه‌ته‌ نۆیه‌که‌ و خه‌ڵکی ئۆکرانیا.
وه‌ك به‌شێك له‌و وتووێژانه‌، به‌رێز یاتسنێۆك و سه‌رۆك ئۆباما باس له‌ یارمه‌تێکانی دارایی ده‌که‌ن که‌ ئه‌مه‌ریکا به‌ڵێنیداوه‌ به‌ کۆمه‌ککردنی ئۆکرانیا به‌بڕی یه‌ك ملیار دۆلار له‌سه‌ر شێوه‌ی یارمه‌تی.
XS
SM
MD
LG