Accessibility links

حاکم شێخ له‌تیف موسته‌فا: مالیکی ته‌نها به‌ شیعه‌ ده‌رۆخێت

  • Shayan Pasha

هه‌زاره‌ها له‌ پشتیوانکه‌رانی موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای شیعه ‌مه‌زهه‌ب له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کانی چه‌ند پاریزگایه‌کی باشوری عێراق و گه‌ڕه‌کی مه‌دینه‌ت ئه‌لسه‌در له‌ به‌غدای پایته‌خت بۆ ناڕه‌زایی ده‌ڕبرین سه‌باره‌ت به‌ وته‌کانی نوری مالیکی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق دژ به‌ سه‌در و سیاسه‌ته‌که‌یان مه‌حکومکرد. مالیکی له‌م دواییه‌دا و له‌ میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی فرانس24 گوتی موقته‌دا ئه‌لسه‌در له‌ پرۆسه‌ی سیاسی تێناگات.
حاکم شێخ له‌تیف موسته‌فا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی خه‌ڵکی شیعه‌نشین زۆر پڕن له‌ مالیکی و خۆپیشاندانه‌کان شتێکی چاوه‌ڕوانکرابوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ شیعه‌کانی گرتووه‌ که‌ نه‌وێرن به‌ لێشاو بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و حکومه‌ت بڕۆخێنن، مه‌سه‌لی تایه‌فییه‌ که‌ هه‌میشه‌ مالیکی به‌زیره‌کانه‌ به‌کاری ده‌هێنیت.

XS
SM
MD
LG