Accessibility links

سالار مه‌حمود: سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له‌ ئاستی مه‌سؤولیه‌تی بارودۆخه‌که‌ مامه‌ڵه‌ ناکات

  • Shayan Pasha

salar_mahmoud سالار مه‌حمود

salar_mahmoud سالار مه‌حمود

نزیکه‌ی شه‌ش مانگ تێپه‌ربوو به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و هێشتا کابینه‌ی هه‌شته‌م پێك نه‌هاتووه‌. ئه‌م دواکه‌وتنه‌ش‌ بۆته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان و کاریگه‌رییه‌کی خراپی له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌یان کردۆته‌وه‌. ئایا پێنج لایه‌نه‌ براوه‌که‌ی هه‌ڵبژاردن چه‌نده‌ کاتی زیاتریان پێویسته‌ بۆ ڕێکه‌وتن و پێکهێنانی حکومه‌ت؟ ئایا ڕێنه‌که‌وتن له‌ سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی بنکه‌ فراوان له‌ نێو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان ‌ جگه‌ له‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر متمانه‌یی خه‌ڵکی کوردستان چ کاریگه‌ری له‌سه‌ر پێگه‌ی کورد کردۆته‌وه‌ لای حکومه‌تی به‌غدا؟ ئایا په‌رله‌مانی کوردستان ده‌توانیت چ هه‌نگاوێك بنێت بۆ ده‌ربازبوون له‌و ڕه‌و‌شه‌؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ و تاووتوێکردنی ئه‌م پرسیارانه‌، به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گفتووگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ سالار مه‌حمود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان سازکرد.
به‌رێز مه‌حمود گوتی‌ ئێمه‌ وه‌ك فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان یاداشتێکمان داوه‌ته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و فراکسیۆنه‌کانی تری په‌رله‌مان و داوامان کردووه‌ له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژدا هه‌وڵ بدرێت سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵببژێریت و ئه‌وانه‌ی ڕاده‌سپێرێن بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت ده‌ستنیشان بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا بتوانرێت هێندی له‌و گرێیانه‌ی که‌ له‌ ئارادان بکرێنه‌وه‌. گه‌ر له‌ ماوه‌ی ئه‌و ده‌ ڕۆژه‌ لایه‌نه‌کان به‌ پیری بانگه‌وازه‌که‌مانه‌وه‌ نه‌هاتن،ئه‌وا داوا ده‌که‌ین په‌رله‌مانتاران بێنه‌ په‌رله‌مان و به‌گۆیره‌ی پرینسیپێك سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵببژێرێت و کوتایی به‌و دۆخه‌ بێت له‌ڕێ په‌رله‌مانه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG