تاڵیبان ئاگاهی به خه‌ڵـکی ئه‌فغانسـتان داوه به‌شـداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی نه‌که‌ن و فه‌رمانی به چه‌کدارانی کردووه ڕێگه له پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که بگرن.
له ئیمه‌یڵێـکدا که ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ڕه‌وانه‌ی کردووه، تاڵیبان داوا له ئه‌فغانیـیه‌کان ده‌کات به ته‌واوی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ڕه‌تبکه‌نه‌وه که بڕیاره له 5 ی مانگی چوار به‌ڕێوه‌بچێت بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی سه‌رۆکی داهاتووی وڵات، ده‌ڵێت نابێت ژیانی خۆتان بخه‌نه به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه به به‌شـداریتان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا.
هه‌روه‌ها له به‌یانـنامه‌که‌دا تاڵیبان گوتویه‌تی داوای له هه‌موو پـیاوانی ئاینی له سه‌رانسه‌ری ئه‌فغانسـتان کردووه به خه‌ڵـکی ڕابگه‌یه‌نن هه‌ڵبژاردنه‌که "پـیلانگێڕیـیه‌کی ئه‌مه‌ریکایه."
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م به‌یانـنامه‌یه یه‌که‌م هه‌ڕه‌شه‌ی فه‌رمی تاڵیبانه له دژی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م جاره.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه حکومه‌تی ئه‌فغانی هیچ لێـدوانێـکی له‌م باره‌یه‌وه نه‌داوه.