Accessibility links

نه‌زمی گور: ئۆجه‌لان بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ په‌یامێکی نوێی هه‌یه‌

  • Balen Salih

نه‌زمی گور

له‌ نه‌ورۆزی پاردا ڕێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان په‌یامێکی ئاشتیانه‌ی دا و وه‌ک شیکه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌یان پێده‌کرد گوڕ و تینێکی دا به‌ پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان کورد و حکومه‌ت له‌ تورکیادا.
نه‌زمی گور ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا له‌سه‌ر لیستی به‌ده‌په‌ ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده‌ په‌که‌که‌ وابه‌سته‌یی خۆی به‌رامبه‌ر قۆناغی یه‌که‌می پرۆسه‌ی ئاشتی به‌جێگه‌یاند به‌ڵام هێشتا ئانکه‌ره‌ هه‌نگاوێکی ئه‌وتۆی نه‌ناوه‌ که‌ به‌ ده‌ستپێکردنی قۆناغی دووه‌م ناودێر بکرێت و ده‌شڵێت په‌یامه‌که‌ی ئه‌مساڵی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ ئاشتیه‌ و درێژه‌دانه‌ به‌و پرۆسه‌یه‌.

به‌ڕێز گور ده‌شڵێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ توندانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا دژی به‌ده‌په‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دابه‌زینی ئاستی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌ ناو خه‌ڵکی کوردا و به‌ تایبه‌تیش له‌و ناوچه‌ کورد نشینه‌کانی تورکیادا و ده‌شڵێت ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای سه‌رۆکی ئاکه‌په‌ دروستکردووه‌ که‌ هه‌روادێ و ڕێژه‌ی جه‌ماوه‌ریی به‌ده‌په‌ له‌ناو خه‌ڵکی کورددا زیاد ده‌کات.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ نه‌زمی گور ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا له‌سه‌ر لیستی به‌ده‌په کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG