Accessibility links

چالاکوان جه‌عفه‌ری کوردپور : روحانی که‌ باسی ئازادی ده‌کات بۆ لایه‌نگرانی خۆیه‌تی

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

سه‌رکۆماری ئێران حه‌سه‌ن روحانی له‌ میانه‌ی گوتارێکی له‌ کۆبونه‌وه‌ی کۆتایی تایبه‌ت به‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ باسی ئازادی ڕاگه‌یاندنی کرد و گوتی ڕه‌خنه‌گران و نه‌یارانی ئه‌م حکومه‌ته‌ ئازادن له‌ ڕه‌خنه‌گرتن به‌ڵام ده‌رفه‌ت بده‌ن به‌ هه‌مان ئه‌ندازه‌ لایه‌نگرانی حکومه‌تیش ئازادییان هه‌بێت و ڕه‌خنه‌ بگرن.
چالاکوان جه‌عفه‌ری کوردپور بنکه‌ له‌ نۆروێژ ده‌ڵێت ئاغای روحانی که‌ باسی ئازادی ده‌کات بۆ لایه‌نگرانی خۆیه‌تی و ئه‌و ئازادییه‌ ده‌بێت بۆ هه‌مو ناڕازییان ‌بێت نه‌ک به‌ته‌نیا بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ به‌ڵکو بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌ نیه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتن بێت، ئه‌گینه‌ ئه‌وه‌ ئازادی نیه‌ وشه‌ڕی لایه‌نه‌کانی نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌.
کوردپور ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئاغای روحانی ڕاست ده‌کات با بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی قسه‌کانی که‌سانی وه‌ک دوو ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ خه‌سرۆ کوردپور و مه‌سعود کوردپور له‌ گرتوخانه‌ ئازاد بکات.

XS
SM
MD
LG