Accessibility links

عارف قوربانی: هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌رپرسیارن له‌ پێکنه‌هاتنی حکومه‌ت

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

عارف قوربانی
به‌ ڕای زۆر له‌ چاودێرانی سیاسی هه‌وڵه‌کانی چه‌ندمانگه‌ به‌ ڕێبه‌رایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شت گه‌یشتونه‌ته‌ بن به‌ست. باشه‌ کام لایه‌ن به‌رپرسیاری سه‌ره‌کییه‌ و ڕێگه‌ چاره‌ی ده‌رچون چیه‌؟
نوسه‌رو ڕۆژنامه‌وان عارف قوربانی له‌و باوه‌ڕه‌ دایه‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌رپرسیارن له‌ پێکنه‌هاتنی حکومه‌ت. ئه‌و ده‌ڵێت " هه‌موویان چاویان بڕیوه‌ته‌ پێگه‌ی پۆسته‌کانی ناو حکومه‌ت نه‌ک ئه‌وه‌ی چاویان له‌ به‌رنامه‌ی سیاسی ئه‌م حکومه‌ته‌ و کارنامه‌که‌‌ی بێت."
قوربانی ده‌شڵێت ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر کۆی جونگه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌ ناوحکومه‌ته‌ و یه‌کتر قبوڵنه‌کردن و ناکۆکییه‌کانی ناوخۆیان وای کردووه‌ خه‌ریکه‌ به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌کان ئه‌و باوه‌ڕه‌ گشتییه‌ دروست ده‌بێت که‌ کۆبونه‌وه‌کان گه‌یشتونه‌ته‌ بن به‌ست و ئه‌گه‌ر کۆبونه‌وه‌ش بکرێن سودیان نابێت.
قوربانی ده‌ڵێت ڕێگه‌ی ده‌رچون له‌و بن به‌سته‌ ئه‌وه‌یه‌ شه‌راکه‌تی ڕاسته‌قینه‌ بۆ هه‌موو هێزه‌کان دروست بێت.
XS
SM
MD
LG