Accessibility links

گوڵاڵه‌ که‌مانگه‌ر: پێویست ناکات هه‌موو چالاکیه‌کانی ژنان به‌ کێشه‌ی ژنانه‌وه‌ سنووردار بکرێت

  • Jani Diylan

Golale Kamangar

Golale Kamangar

بزوتنه‌وه‌ی فیمینسم تا راده‌یه‌ک له‌ ناو کۆمه‌ڵگای کوردیدا جێ خۆی کردوه‌ته‌وه‌ و باسی لێ ده‌کرێت. ئاخۆ چ جیاوازیه‌ک ده‌بینرێت له‌ نێوان ئه‌و ژنانه‌ی فیمینیستن و ئه‌وانه‌ی فیمینیست نیین؟
نووسه‌ر خانم گوڵاڵه‌ که‌مانگه‌ر له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " نازانم شته‌که‌ زۆر ساده‌یه‌، ئه‌وه‌ی که‌ باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ هه‌ندێ له‌ داخوازیه‌کانی له‌ چواچێوه‌ی فیمینیستدا دابین ده‌کرێت و هه‌ندێکی تر که‌ باوه‌ری به‌ فیمینسم نییه‌ له‌و بروایه‌دایه‌ داخوازیه‌کانی له‌و چوارچێوه‌دا ناگونجێت. گوڵاڵه‌ خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌ ناو ئه‌و بزوتنه‌وه‌دا نییم و له‌ ده‌ره‌وه‌ چاوی لێ ئه‌که‌م، زۆرتر ڕوانینێکی ره‌خنه‌ گرانه‌یه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ ناو کوردا ده‌ێبینم، له‌ ناو کۆمه‌ڵگاێ خۆمان و ناوچه‌که‌دا، جۆرێک له‌ به‌ زۆری درووست بوه‌ وه‌ یاخود فیشاری له‌سه‌ر دایه‌ له‌و چوارچێوه‌ی فیمینیستیدا خۆێ دیار بکات وه‌ یاخود یه‌کلا بکاته‌وه‌، که‌ هه‌موو ژنێک ئه‌بێ فیمینیست بێت وه‌ ئه‌گه‌ر فیمینیست نه‌بێت به‌ جۆرێک له‌ پشت تێکردن ده‌بینرێت، وه‌ یاخود ئه‌گه‌ر کارێکی تر بکات له‌ ده‌روه‌ی چوارچێوه‌ی فیمینیستی، کارێکی شایه‌د به‌ ئه‌رزش نه‌بێت، که‌ به‌ رای من به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌ و پێویست ناکات هه‌موو چالاکیه‌کانی ژنان سنووردار بکرێت به‌ کێشه‌ی ژنانه‌وه‌ ".
XS
SM
MD
LG