Accessibility links

دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی: پێویسته‌ وه‌ک کورد له‌ پێشه‌وه‌ لۆمه‌ی خۆمان بکه‌ین ئه‌وجا لۆمه‌ی لایه‌نه‌کانی تر


دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی

دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی

له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و ئاڵۆزبوونی زیاتری قه‌یرانی نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی له‌ به‌غدا و هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ئه‌و ئاگاهیانه‌ی دژ به‌ یه‌ک ده‌درێن یه‌کێک له‌ پرسیاره‌ سه‌ره‌کیه‌کان ئه‌وه‌یه‌ ئایا کورد چ کارتێکی فشاری به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ تا بتوانێت له‌گه‌ڵ به‌غدادا به‌کاری بهێنێت.
دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه‌ ته‌نها کارتێکی فشار به‌ده‌ست کورده‌وه‌ دۆسێی هه‌نارده‌کردنی نه‌وته‌ و ده‌شڵێت ئه‌و هه‌نارده‌کردنه‌ش به‌ شێوه‌یه‌کی زانستی و بابه‌تیانه‌ نییه‌، هه‌رچه‌نده‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتداران له‌ هه‌رێم به‌ سوود که‌وتۆته‌وه‌ و ئه‌م سووده‌ش ڕاستی قه‌یرانه‌که‌یه‌.

مه‌سعود بارزانی‌

مه‌سعود بارزانی‌

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ وتاره‌که‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌یدا هاوکاتی گێڕانه‌وه‌ی ته‌رمی 93 بارزانی ئاگاهیه‌کی به‌ به‌غدا دا وه‌ک ده‌ڵێت " هه‌ڵوێستێکمان ده‌بێت که‌ چاوه‌ڕوان نه‌کراو ده‌بێت بۆ به‌غدا".
دکتۆر کیانی ده‌ڵێت له‌وانه‌یه‌ مه‌به‌ست له‌و ئاگاهیدانه‌ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی بێت به‌ڵام ئایا به‌بێ ناوچه‌ دابڕاوه‌کان ده‌وڵه‌تی کوردی چی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت و ده‌شڵێت پێشتر که‌ نوینه‌رانی کورد له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدا کۆبوونه‌وته‌وه‌ مالیکی چه‌ند جارێک گوتوویه‌تی ده‌وڵه‌تی کوردی ڕابگه‌یه‌نن.
له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات کێشه‌کان هه‌ر ته‌نها وه‌ک ده‌ڵێت له‌ قاچاغچێتی نه‌وتدا نییه‌ به‌ڵکو شۆڕ ده‌بنه‌وه‌ بۆ کۆمپانیاکانی له‌ هه‌رێم دروستکراون بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی بیانیدا.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG