پێناچێت کارکردن له ناو ژانره فه‌رهه‌نگیه‌کاندا ئه‌رکێکی سانا بێت وه‌ک زۆر جار له زاری نوسه‌ران و ڕوناکبیرانه‌وه به‌رگوێمان ده‌که‌وێت.
ده‌شێت مرۆڤی ئاسایی بتوانێت به‌شی زۆری ته‌مه‌نی ژیانێکی ئاساییانه‌ی ساده به‌سه‌ر به‌رێت. به‌ڵام ئایا نوسه‌ر ده‌توانێت وه‌ها بێت.
ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئاسایی له نوسینی په‌یامێکدا یه‌کجار بیر بکاته‌وه، ئه‌وا پێویسته که‌سی نوسه‌ر سێ جار بیر بکاته‌وه، یه‌که‌میان بۆ خۆی تا بزانێت چی ده‌نوسێت، دووه‌میشیان بۆ به‌رامبه‌ره تا بڕیار بدات چیی بۆ بنوسێت، سیهه‌میش بۆ هه‌موومانه تا بزانێت چیمان پێده‌به‌خشێت.
ئه‌م ڕوانینه ڕێک له‌گه‌ڵ ده‌قه شیعریه‌کانی ( ڤینۆس فایه‌ق) دا ده‌گونجێت؛
سپی‌تر لە دڵی بەفر
نەرمتر لە لەپی دەستی تەم
عاشقتر لە گوڵدانەکەی مریەم
زبرتر لە ناوچەوانی درەختەکانی سنەوبەر
بە قەڵای کیبریائتا هەڵئەئەگەڕێم
نزیک ئەبمەوە لە دەنگت
مەودا ئەدڕێنم
بێدەنگی ئەسووتێنم
لەسەر لەپی دەستت
بۆ نیشتمانێک ئەگەڕێم
لە دەریای شەوێکی یاقووتیا ئەخنکێم
لە بنی کاسەیەک لە عیشقی سەوز......
ڤینۆس فایه‌ق، ده‌مێکه سه‌رقاڵی شیعر نوسینه، به‌ڵام هێنده‌ی ئه‌وه‌ی شیعره‌کانی ده‌خوێنمه‌وه، ئه‌م شاعیره‌مان له دوو ڕه‌هه‌نده‌وه هزری خۆی داده‌ڕێژێت هه‌م وه‌ک مرۆڤ و هه‌میش وه‌ک خانمێک و سه‌رچاوه‌ی هه‌ردوکیشیان ئه‌و به‌ها به‌رزانه‌ن که پێویسته مرۆڤی له‌سه‌ر ڕابهێنرێن.
ڤینۆس زۆر جار گومانه‌کانی هێنده لێ قوڵ ده‌بنه‌وه به جۆرێک که ده‌کرێت بگوترێت له گه‌شتێکی هه‌تا هه‌تاییدایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ی زۆر که‌س به شوێنی‌دا وێڵن.
وێنه شیعریه‌کانی خاتوو ڤینۆس، کورتن، به‌ڵام پانتاییه‌کی ئێجگار فراوان له هزرا داگیر ده‌که‌ن، سنوره‌کان ده‌به‌زێنن، پرسیار دروست ده‌که‌ن و خوێنه‌ری ڕژدی ئه‌و ده‌قانه ده‌بات تا خۆی وه‌ڵامه‌کان ببینێته‌وه. لای من ئه‌مه به‌شێکه له جوان نوسینی ئه‌م شاعیره‌مان.
شیعر لای ڤینۆس ئه‌و نیشتیمانه‌یه سنوری نییه، هه‌موو شتێکی ئه‌م گه‌ردونه‌ی تیادایه که‌چی جوگرافیا جێی نابێته‌وه.
ئه‌م شاعیره‌مان مێژوو ده‌نوسێته‌وه، غه‌ریبی ده‌هۆنێته‌وه، عیشق ده‌چڕێت، خه‌م شه‌ن و که‌و ده‌کات، و هه‌ناسه سیعریه‌کانیشی که‌روێشکه به هزری خوێنه‌ری ده‌کات و نه‌ر ده‌یهێنێت و نه‌رم ده‌یبات.
به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) هه‌موو ڕۆژانێکی شه‌ممه به‌ڵێن ساڵح ئاماده‌ی ده‌کات و پێشکه‌شی ده‌کات.
ژیان له فه‌رهه‌نگدا میوانداری شاعیر و نوسه‌ر ڤینۆس فایه‌ق ده‌کات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: