Accessibility links

عادل موراد باس له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ نوری مالیکی ده‌کات

  • Haider Kareem

عادل موراد سـکرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی کۆبووه‌وه‌. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کرا.
له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شـی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڕێز موراد گوتی به‌ مالیکی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌وا ته‌نها خه‌ڵـکی له‌ مه‌سه‌له‌ی پـێنه‌دانی موچه‌ زه‌ره‌رمه‌نده‌، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌م کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ربکه‌ن. گوتیشی به‌ مالیکی گوتووه‌ خه‌ڵـکی ئاسایی سۆمۆ و کۆمۆ نازانێت چیـیه‌ و ته‌نها موچه‌ی خۆی ده‌وێت.
XS
SM
MD
LG