Accessibility links

سه‌رۆکی تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی فه‌یسبوک و یوتیوب په‌سه‌ند ناکات

  • VOA News

عه‌بدوڵڵا گول سه‌رۆکی تورکیا گوتی فه‌یسبوک و یوتیوب له‌ وڵاته‌که‌ی قه‌ده‌غه‌ ناکرێن، ئه‌مه‌ش چه‌ند کاژمێرێـک پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌م دوو ماڵپه‌ڕه‌ سه‌ره‌کیـیه‌ی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی کرد.
گول له‌ وه‌ڵامی پـرسیاری په‌یامنێران له‌م باره‌یه‌وه‌ گوتی قه‌ده‌غه‌کردنی فه‌یسبوک و یوتیوب کارێـکه‌ ناکرێت، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد ده‌سه‌ڵاتداران ده‌توانن به‌پـێی یاسایه‌ک که‌ له‌م دوایـیانه‌دا له‌ باره‌ی چاودێریکردنی ئنته‌رنێته‌وه‌ ده‌رچوو،‌ ڕێـگه‌ له‌ چوونه‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ بگرن که‌ تایبه‌تمه‌ندی خه‌ڵک پـێشـێل ده‌کات.
پـێشـتر سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ چاوپـێـکه‌وتنێـکیدا که‌ شه‌وی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ATV بڵاوکرایه‌وه‌ گوتی کار بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی فه‌یسبوک و یوتیوب ده‌کات له‌ پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانی له‌ 30 ی مانگی سێدا.
ئه‌ردۆغان گوتی نه‌یاره‌ سیاسیـیه‌کانی ئه‌م دوو ماڵپه‌ڕه‌یه‌یان وه‌ک ئامرازێـک به‌کارهێناوه‌ بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی. گوتیشی میلـله‌ته‌که‌ی خۆی له‌ ژێر ڕه‌حمه‌تی فه‌یسبوک و یوتیوب جێناهێڵێت.
XS
SM
MD
LG