یاسادانه‌ران له هه‌رێمی نائارامی کریمه‌ی ئۆکرانیا ده‌نگیان داوه بۆ لکاندنی هه‌رێمه‌که به ڕووسیاوه، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌نگاوێـک پـێده‌چێت گرژی و ئاڵۆزیـیه‌کان زیاتر به‌ره‌و هه‌ڵچوون به‌رێت.
ده‌نگدانه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی کریمه که له لایه‌ن مۆسـکۆوه پـشـتیوانی ده‌کرێت، له‌و ده‌مه‌دایه ڕابه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌یی نائاسایی له برۆکسل کۆده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن گوشار بخه‌نه سه‌ر ڕووسیا تاوه‌کو ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شـکری خۆی له کریمه کۆتایی پـێبهێنێت.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وانیش کۆده‌بنه‌وه بۆ تاووتوێکردنی شیانی سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابوری به‌سه‌ر ڕووسیادا.
حکومه‌ته‌که‌ی هه‌رێمی کریمه‌ی نیمچه دورگه‌ی ده‌ریای ڕه‌ش که زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی ڕووسین، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا 16 ی مانگی سێ ده‌سـتنیشـان ده‌کات بۆ سـازکردنی ڕیفراندۆمێـک په‌یوه‌ست به لکاندنی به ڕووسیاوه. داوا له سه‌رۆک ڤلادیمیر پـوتن ده‌کرێت تاووتوێی ئه‌م داواکاریـیه بکات.
جێی ئاماژه‌یه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز له زاری پاڤلۆ شیرامیتای وه‌زیری ئابوری ئۆکرانیا ده‌گێڕێته‌وه که ده‌ڵێت سـازدانی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ڕه‌وشی کریمه ناده‌سـتوریـیه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌رێمی کریمه بۆ جیابوونه‌وه‌ی له ئۆکرانیا پـێده‌چێت هه‌وڵه‌کان گه‌ڵاڵه بکات بۆ چاره‌سه‌رێـکی دیپـلۆماتی قه‌یرانه‌که.