ده‌سته‌یه‌کی لێکۆڵه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن به‌شێکی ئه‌و دڕندایه‌تیه‌ی له سوریا ده‌کرێت له ئه‌ستۆی وڵاتانی ڕۆژئاوادایه به‌هۆی بێ بڕیاریانه‌وه.
له‌و ڕاپۆرته نوێیه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه، پسپۆڕانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن حکومه‌تی سوریا زیاتر له 40 گرتوخانه‌ی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات و به‌ڵگه‌ی ئه‌شکه‌نجه دانیش هه‌ن له‌و گرتوخانانه‌دا، هه‌روه‌هاش به‌ڵگه‌ی گه‌مارۆدان و هێرشکردنه سه‌ر ناوچه سیڤیڵیه‌کان له سوریادا له لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت که بوونه‌ته مایه‌ی زیانی زۆری گیانی و به‌دخۆراکیه‌کی به‌رفراوان و هه‌روه‌هاش بڵاوبوونه‌وه‌ی برسێتی.
ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌شڵێت سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجام داوه له‌وانه کوشتن، سه‌پاندنی سزای مردن، ئه‌شکه‌نجه، خه‌ڵک به بارمته گرتن، بێ سه‌روشوێن کردن و هه‌روه‌هاش به‌کارهێنانی منداڵ وه‌ک سه‌رباز.
ئه‌م ده‌سته‌یه که پاولۆ سێرگۆ، دیپلۆماتکاری به‌رازیلی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات له کۆتایی ڕاپۆرته‌که‌دا ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو که پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ڕوسیا، هه‌روه‌ها چین شکستیان هێناوه له بڕیاردان سه‌باره‌ت به‌و پێشێلکاریه گه‌ورانه‌ی له سوریادا ده‌کرێن و وه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه مایه‌ی مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی.