موشیر عه‌بدول ئه‌لفه‌تاح ئه‌لسیسی وه‌زیری به‌رگری میسر و جێـگری سه‌رۆک وه‌زیر ڕایگه‌یاند که‌وا به‌نیازه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی کاندید بکات.
سیسی ته‌مه‌ن 59 سـاڵ ڕۆژی سێشه‌ممه به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی میسری گوت " ئه‌و ناتوانێت پشت له خه‌ڵکه‌که‌ی بکات کاتێـک زۆربه‌ی داوای لێده‌که‌ن خۆی کاندید بکات."
گوتیشی له ڕۆژانی داهاتوو کاره فه‌رمیـیه‌کانی پـێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڕێوه‌ده‌چن.
کاربه‌ده‌سـتانی نزیک له سیسی به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فڕانس پـرێسیان گوتووه هه‌ر که یاسای تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌رچوو، ئه‌وا سیسی واز له پـۆستی وه‌زیری به‌رگری ده‌هێنێت و خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کاندید ده‌کات.
پـێشـبینی ده‌کرێت له‌م هه‌فته‌یه یان به لایه‌نی زۆر هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆک عه‌دلی مه‌نسور یاساکه ده‌ربکات.