ڕێـکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی ده‌ڵێت سوریا یه‌ک له‌سه‌ر سێی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی خۆی که به‌شێـکی گازی خه‌رده‌له ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی کردووه تاوه‌کو له‌ناوبـبرێن.
ڕێـکخراوه‌که ڕۆژی سێشه‌ممه له باره‌گای خۆی له لاهای هه‌واڵه‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی هه‌تا ئێسـتا سوریا 6 باری که‌ره‌سـته‌ی ژه‌هراوی ڕاده‌سـتکردووه له چوارچێوه‌ی ڕێـکه‌وتنێـکی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکا بۆ له‌ناوبردنی چه‌ک و که‌ره‌سته کیمیاویـیه‌کانی سوریا.
هه‌روه‌ها 2 باری دیکه گواستراونه‌ته‌وه بۆ به‌نده‌ری لازقیـیه‌ی باکوری ڕۆژئاوای سوریا و به‌م زووانه له ڕێـگه‌ی که‌شتیـیه‌که‌وه به‌ره‌و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا ده‌برێن تاوه‌کو له‌وێ له لایه‌ن کۆمپانیای تایبه‌ته‌وه له‌ناوبـبرێن.