کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ئه‌نجومه‌نی خۆجێی شـاری سامه‌ڕای سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 6 که‌س کوژراون.
به‌پـێی لێـدوانی کاربه‌ده‌سـتان سه‌ره‌تا دوو خۆکوژ خۆیان له ده‌روازه‌ی بینای ئه‌نجومه‌نه‌که ته‌قاندووه‌ته‌وه و پاشـان ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قێنراوه‌ته‌وه و به دوایدا 5 چه‌کدار خۆیان به بیناکه‌دا کردبوو.
ئه‌فسه‌رێـک گوتی هێزه‌کانی ئاسایش به خێرایی گه‌یشـتوونه‌ته شوێنه‌که و چوارده‌وه‌ری بیناکه‌یان داوه و بۆ ماوه‌ی 2 کاژمێر شه‌ڕه ته‌قه به‌رده‌وام بووه، دواتر هه‌موو هێرشبه‌ره‌کان کوژراون.
سێ پـۆلیس و سێ که‌سی سیڤیل له نێو کوژراوندا و 34 که‌سیش برینداربوون.