سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌کاری کردووه بۆ به‌کارهێنانی هه‌موو بژاره‌کانی له‌به‌رده‌ستیایه‌تی به مه‌به‌سـتی پاراسـتنی ڕووسه‌کان له ئۆکرانیا، به‌ڵام ده‌شڵێت هیواداره پـێویست نه‌کات هێز به‌کاربهێنرێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆک پـوتن له ڕۆژی سێشه‌ممه له کاتێـکدایه ژماره‌ی هێزه‌کانی ڕووسیا له هه‌رێمی کریمه‌ی ئۆکرانیا ڕوو له زیادبوونه.
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپایـیه‌کانی تاوتووێی سه‌پاندنی سزا له دژی ڕووسیا ده‌که‌ن له به‌رامبه‌ر جوڵانه‌وه‌ی هێزه‌کانی بۆ ناو ئۆکرانیا. پـوتن له‌م باره‌یه‌وه گوتی ئه‌وانه‌ی بیرده‌که‌نه‌وه له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ڕووسیا ده‌بێت بیریش له زیانه‌کانی ئاکامی ئه‌م کاره‌یان بکه‌نه‌وه.
پاشـان سه‌رۆکی ڕووسیا ئه‌و ئاڵوگۆڕه سیاسیـیه‌ی ئێسـتای ئۆکرانیای به کوده‌تایه‌کی ناده‌سـتوری ناودێرکرد و گوتی ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ هێشـتا سه‌رۆکی شه‌رعی ئۆکرانیایه، هه‌رچه‌نده ئاینده‌ی سیاسی نه‌ماوه.