Accessibility links

سه‌عید سه‌نه‌نده‌جی: هاوڵاتیان ده‌توانن ته‌لیفۆنی کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی بکه‌ن و بڵێن به‌سه‌ له‌ سێداره‌دان


سه‌عید سه‌نندجی : کوشتارگاکانی قه‌ڵاتان ، قارنا و ئیندرقاش په‌ێوه‌ندی به‌ کورد و تورکه‌وه‌ نه‌بوه‌ به‌ڵکو تاوانه‌کانی خودی ڕژیم بوه‌

سه‌عید سه‌نندجی : کوشتارگاکانی قه‌ڵاتان ، قارنا و ئیندرقاش په‌ێوه‌ندی به‌ کورد و تورکه‌وه‌ نه‌بوه‌ به‌ڵکو تاوانه‌کانی خودی ڕژیم بوه‌

کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان ده‌ست به‌ هه‌ڵمه‌تێکی کردووه‌‌ بۆ به‌ هانا گه‌یشتنی زیندانیان و راگرتنی له‌ سێداره‌دانه‌کان له‌ ئێران
کاک سه‌عید سه‌نه‌نده‌جی سه‌رۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌رێکا له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت " ئه‌و کامپه‌ێنه‌ چه‌ند ژماره‌ ته‌لیفۆنمان داناوه‌ بۆ په‌ێوه‌ندی کردن به‌ وه‌زاره‌ته‌کان وکاربه‌ده‌ستانی ئێرانیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داوا یان لێ بکه‌ن ده‌ست له‌ سێداره‌دانی هاوڵاتیان هه‌ڵبگرن، کاک سه‌عید ده‌ڵێت ژماره‌کان پێکهاتوه‌ له‌ ژماره‌ی چه‌ند له‌ زیندانه‌ ناوداره‌کانی ئێران و هه‌ر وه‌ها وه‌زاره‌تی داد و هاوڵاتیان ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌ڵێن به‌سه‌ له‌ سێداره‌دان و ده‌شڵێت تا ئێستا 400 - 500 که‌سێک‌ ته‌لیفۆنیان کردووه‌. کاک سه‌عید هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێمه‌ که‌ چاومان به‌ ئاماره‌کاندا کرد 361 کورد له‌ شاره‌کانی ئێراندا له‌ ماوه‌ی 9 مانگی رابوردوودا له‌ سێداره‌ دراوون وله‌وانه‌شه‌ له‌وه‌ زۆرتر بێت و له‌ سه‌رانسه‌ری ئێرانیشدا نزیکه‌ی 740 که‌سێک له‌ سێداره‌ دراوون".


لە رێگەى ئەم ژمارە تەلەفونانەى لاى خوارەوە داوا لە بەرپرسان و بەڕێوەبەرانى گرتوخانەکان بکەن زیندانیان لە سێدارە نەدەن

یاريدەدەری نوسەنگەی ماف و دادوەری
00982122376841-4

رێکخراوى زیندانەکان و پلانى دابینکارانە و پەروەردە لە هەمو وڵاتدا
00982122603065-7, 00982122641324-5

فەرمانگەى گشتیى زیندانەکانى پارێزگاى تاران
00982122123061-5, 00982122123067-8

زیندانى کەرەج
00982633265091-2

زیندانى وەرامین
00982136773660

زیندانى ئێوین و شوێنى راگرتنى کاتى تۆمەتباران
00982122430014, 00982122430016-7 Fax: 00982122430015

زیندانى رەجاى شار
00982634411050-1, 00982634411667 Fax: 00982634401002

زیندانى قزل حەسار
00982634411050-1, 00982634411667 Fax: 00982634401002

تەنها یەک پەیوەندیى تەلەفونى ئێوە دەتوانێت ناڕەزایەتیەکى گشتى بەهێز و تۆکمە بکات
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان ( ک م م ک)ا







Kurdistan Human Rughts

Kurdistan Human Rughts

XS
SM
MD
LG