Accessibility links

پرۆسەى دابەشکردنى کارتى دەنگدان لە موسڵ بەخاوى بەڕێوەدەچێت


لە کۆى یەک ملیۆن و نۆ سەد هەزار کارت تاوەکو ئێستا تەنها 800 هەزار کەس کارتى ئەلیکترۆنى تایبەت بە دەنگدانیان لە موسڵ وەرگرتووه‌ و سەرۆکى ئۆفیسى موسڵى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانیش دەڵێت پرۆسەکە بەخاوى بەڕێوە دەچێت.
لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا محەمەد هانى سەرۆکى ئۆفیسى موسڵى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان دەڵێت کۆمسیۆن تەواوى ئامادەکارى کردووە و 140 ناوەندى وەرگرتنى کارتى لە سەرجەم سنوورى پارێزگاى نەینه‌وا کردۆتەوە، بەڵام هاوڵاتیان وەک پێویست بەدەم وەرگرتنەوەى کارتەکانیانەوە نایەن. سەبارەت بە کێشەى نەگەڕانەوەى ناوى بەشێک لە هاوڵاتیانیش لە تۆمارى دەنگدەران، گوتى نزیکەى 10 هەزار کەس ناویان نەگەڕاوەتەوە، بەڵام لە ماوەى دوو رۆژى داهاتوودا ئەو گرفتە چارەسەر دەکەن.
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:33 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG