دواکه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بووه‌ته باس و خواسێـکی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵـکی و ڕۆژ له دوای ڕۆژ کێشه و گرفتی زیاتری له هه‌رێمه‌که‌دا دروسـتکردووه.
وه‌ک یه‌حیا به‌رزنجی له ڕاپـۆرته‌کیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هه‌ر جاره و فه‌رمانگه‌یه‌ک له‌به‌ر شه‌قامی فه‌رمانگه‌که‌یان مان ده‌گرن تاوه‌کو فشار له‌سه‌ر حکومه‌ته خۆجێـیه‌که‌یان دروسـتبکه‌ن که تووشی بێ پاره‌یی بووه.
خانمێـکی فه‌رمانبه‌ر ده‌ڵێت 45 ڕۆژه موچه‌که‌یان دواکه‌وتووه و ئه‌مه‌ش وای لێکردوون نه‌توانن کرێی خانووه‌کانیان بده‌ن و ته‌نانه‌ت پاره‌ی ئه‌و باخچه‌ی منداڵانه‌ی کۆرپه‌کانیانی لێـیه. پاشان ڕه‌خنه له حکومه‌تی هه‌رێم ده‌گرێت و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر خێزانی به‌رپرسـانیش وه‌ها ده‌ژین ئێمه‌ش ئاماده‌ین به‌و شێوه‌یه ژیان بژین.
پاشـان فه‌رمانبه‌رێـکی وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌وه‌ی حکومه‌ت داوایکردووه ئه‌وان دوایـین وه‌زاره‌ت بن که فه‌رمانبه‌رانی موچه وه‌ربگرن.
یه‌حیا به‌رزنجی چاوپـێـکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک فه‌رمانبه‌ری بانکی هه‌رێمدا کردووه و ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه، هه‌روه‌ها حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاسته‌وخۆش وتووێژی له‌گه‌ڵدا کرد.