شه‌پـۆلێـکی گه‌وره‌ی به‌فر بارین ویلایه‌ته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکای گرتووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه هه‌موو داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵی له واشنتنی پایته‌خت داخراون جگه له ئۆفیسه‌کانی حاڵه‌تی نائاسایی نه‌بێت.
له شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌وه بارانبارین ناوچه‌ی واشنتنی گرته‌وه و پاشان ورده ورده پله‌کانی گه‌رما هاتنه خوارێ و له به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه‌وه به‌فرێـکی ورد به باوه ده‌ستیکردووه به بارین و ماشێنه‌کانی به‌فر ڕاماڵین و خوێ ڕشتن بڵاوبوونه‌ته‌وه به شه‌قامه‌کانی واشنتن و شاره‌کانی ویلایه‌ته‌کانی ڤێرجینیا و مێریلاند و نیوجێرزی و ده‌له‌وێر و په‌نسلڤانیا و تێنسی و نۆر‌ث کارۆلاینا و باکوری ئه‌له‌باما.
هه‌روه‌ها ئۆفیسه‌کانی حکومه‌ته خۆجێـیه‌کان و قوتابخانه و زانکۆکانیش داخراون. له شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌شه‌وه نزیکه‌ی 5600 گه‌شتی ئاسـمانی هه‌ڵوه‌شـاونه‌ته‌وه.
به‌پـێی ئاژانسه‌کانی که‌شناسی ئه‌مه‌ریکا بهرفربارینهکه له واشنتن و ده‌وروبه‌ری هه‌تا 6 ی پاش نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت و پـێشبینی ده‌کرێت له هه‌ندێـک شوێن نزیکه‌ی 25 سانتیمه‌تر بـبارێت و پله‌کانی گه‌رما نزم ببێته‌وه بۆ نزیکه‌ی 12 پله‌ی سه‌دی له ژێر سفره‌وه.