سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما هه‌وڵ ده‌دات ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له میانه‌ی میوانداریکردنی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهوو له کۆشـکی سـپی، ئه‌و کۆسپانه نه‌هێڵێت که دروسـتبوون له به‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی ده‌درێن به مه‌به‌ستی گه‌یشـتن به ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی بۆ ئاشـتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
سه‌رۆک ئۆباما به‌نیازه به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهوو قایل بکات به کارنامه‌یه‌ک بۆ گه‌ڕی کۆتایی دانوسـتاندنه‌کان که‌وا دانراوه بـبێته مایه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـکی فه‌ڵه‌سـتینی له پاڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا.
جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له مانگی حه‌وتی سـاڵی ڕابردووه‌وه گه‌ڕێـکی نوێی وتووێژی ئاشـتی ده‌سـتپـێکرد به مه‌به‌سـتی گه‌یشـتن به ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی له مانگی داهاتوودا.
سه‌رۆک ئۆباما له وتووێژێـکدا که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له بلومبێرگ ڤی‌و بڵاوکرایه‌وه، ئاگاهی به ئیسرائیل دا که‌وا کاتی له به‌رده‌مدا نامێنێت بۆ گه‌یشـتن به ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا. گوتی ئه‌گه‌ر بێت و وتووێژه‌کانی ئاشـتی شکست بهێنن، ئه‌وا ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت داکۆکی له ئیسرائیل بکات.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیلیش به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و واشنتن به ڕێ بکه‌وێت، به په‌یامنێرانی گوت ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره فشارێـک که بکرێته سه‌ری به مه‌به‌سـتی گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتن.