هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دان دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌شێت ببێته بنه‌مای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی حکومه‌تی بنکه فراوان که ده‌کرێت بگوترێت هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه.
ڕابوون مه‌عروف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی فراکسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه حکومه‌تی بنکه فراوان له‌لای یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان چه‌مکێکی به‌هێز نه‌بووه له ڕوانگه‌ی بڕوا نه‌بوون به دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و ده‌شڵێت یه‌کێتی و پارتی بڕوایان به‌وه‌یه هێزه سیاسیه‌کانی تر وه‌ک کارتۆن ببه‌نه ناو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی که ئێستا له کوردستان هه‌یه و ئه‌مه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و ته‌گه‌رانه‌یه که له به‌رده‌م پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ‌دا هه‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤ چییه ئه‌گه‌ر پێکهێنانی ئه‌م حکومه‌ته بنکه فراوانه زیاتر دوابکه‌وێت؟ ڕابوون مه‌عروف ده‌ڵێت ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکانیش هێزه سیاسیه‌کانی هه‌رێم وه به تایبه‌تیش یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له پارێزگای سلێمانی ده‌خاته به‌رده‌م ڕه‌وشێکی نوێوه و ئه‌ساش وه‌ک ده‌ڵێت به دڵنیاییه‌وه خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان بڕیار له‌سه‌ر بارودۆخی خۆیان ده‌ده‌ن و گۆڕانکاریه نوێیه‌کان له هاوکێشه نوێیه‌کاندا به‌سه‌ر پارتی و یه‌کێتیدا ده‌سه‌پێنن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: