Accessibility links

ئۆکرانیا داوای هێزه‌کانی یه‌ده‌کی ده‌کات


ئۆکرانیا داوای سه‌ربازانی هێزی یه‌ده‌کی وڵاته‌که‌ی کردووه‌ له‌ وڵامدانه‌وه‌ی په‌سه‌ندکردنی په‌رله‌مانی روسیا بۆ ڕه‌وانه‌کردنی هێزه‌کانیان به‌ره‌و کریما له‌ ئۆکرانیا.
ئه‌ندرێ پڕووبی به‌رپرسی باڵای ئاسایشی ئۆکرانیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند داوای ئه‌و هێزانه‌ کراوه‌ بۆ دڵنیابوون له‌ سه‌قامگیری ئاسایش و یه‌کگرتویی خاکی ئۆکرانیا.
براك ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌ میانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونی له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ ڤیلادیمیر پوتنیی سه‌رۆکی روسیا که‌ 90 خوله‌کی خایه‌ند باسی له‌ نیگه‌رانی قوڵی کۆشکی سپی کرد سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی ئۆکرانیا.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌رێز ئۆباما به‌ سه‌روکی روسیای ڕاگه‌یاند روسیا به‌ رون وئاشکرا پێشێلی سه‌روه‌ری ئۆکرانیا و یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات.
XS
SM
MD
LG