Accessibility links

نیما بازوڵاهی: ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ و دیموکرات به‌ په‌نابه‌ر وه‌رناگیردرێن گوایه‌ ئه‌و رێکخراوانه‌ له‌ لیستی تیرۆریستیدان

  • Jani Diylan

Niman Bazollahi

Niman Bazollahi

ساڵه‌هایه‌ تورکیا وه‌کو ترانسێت وه‌ یاخود خاڵی گواستنه‌وه‌ی زۆر له‌ په‌نابه‌رانی ناوچه‌که‌ بوه‌ به‌ تاێبه‌تی کورده‌کان بۆ ئه‌وروپا، به‌ڵام په‌ڕاندنه‌وه‌ و خۆ گه‌یاندن به‌ وڵاتانی تر وه‌کو جاران نه‌ماوه‌.
نیما بازوڵاهی چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و نوێنه‌ری په‌نابه‌رانی کورادنی رۆژهه‌ڵات له‌ تورکیا له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌و ئاسته‌نگانه‌ی که‌ ئه‌مرۆ له‌به‌رده‌م کوردانی رۆژهه‌ڵاتی دانیشتووی تورکیا ده‌ڵێت" کێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ کوردانه‌ی که‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌ تورکیادان و رێگاێ نیشته‌جێ بوونیان پێ دراوه‌، بۆ وڵاتی سیه‌م به‌رێ ناکرێن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی گیروگرفتێکی زۆر و ژیانێکی زۆر سه‌ختیان له‌ تورکیادا هه‌یه‌، به‌داخه‌وه‌ هیچ که‌سێکیش یارمه‌تی و کۆمه‌کیان نه‌کردوون. کاک نیما هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ له‌ تورکیا په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرن به‌ زۆری که‌ندا، ئوسترالیا و وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانه‌، ساڵانه‌ چه‌ند هه‌زار که‌سێک وه‌ر ده‌گرن، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ هیچ کام له‌م وڵاتانه‌ ئاماده‌ نیین ئه‌و کوردانه‌ی سه‌ر به‌ رێکخراوه‌کانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ وه‌ربگرن به‌ هۆێ ئه‌وه‌ی گوایه‌ له‌ لیستی" تیرۆریستی" دان ".

XS
SM
MD
LG