پێکدادان له نێوان خۆپیشانده‌رانی دژه حکومه‌ت و هێزه‌کانی ئاسایشی ڤێنزوێلا ڕوویدا.
له ڕۆژی شه‌ممه شه‌قامه‌کانی کاراکاسی پایته‌خت به به‌ربه‌ست گیراوبوو هاوکاتی ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ره خوێندکاره‌کان به‌رد، شوشه‌و و مۆلۆتۆڤیان ده‌گرده هه‌ێزه‌کانی ئاسایش که ئه‌وانیش به گازی فرمێسکڕژێن و هێزی ئاو وه‌ڵامیان ده‌دایه‌وه.
پاسه‌وانێک کوژرا له کاتێکدا هه‌وڵی لادانی به‌ر‌به‌سته‌کانی ده‌دا. به‌مه‌ش ژماره‌ی کوژراوه‌کان به‌هۆی سێ هه‌فته‌ی پێکدادانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌کانی حکومه‌ت گه‌یشته به‌لایه‌نی که‌م 18 که‌س. پاسه‌وانێکی تریش بریندار بوو.
خۆپیشانده‌ران داوا ده‌که‌ن سه‌رۆک نیکۆلاس مادۆرۆ که جێگای سه‌رۆکی کۆچکردوو هۆگۆ چاوێزی گرتووه‌ته‌وه، ده‌ست له کاربکێشێته‌وه به‌هۆی به‌رزی ئاستی تاوان له وڵاته‌که .
حکومه‌ته‌که‌ی مادۆرۆ توندوتیژیه‌کان ده‌خاته ئه‌ستۆی به‌رهه‌ڵسته‌کانی ڕاستڕه‌وه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی و تاوانباریان ده‌کات به‌وه‌ی پشتیوانی له ئه‌مه‌ریکاوه وه‌رده‌گرن. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش نکوڵی له‌وه‌ده‌کات ده‌ستی هه‌بێت له نائارامییه‌کانی ئه‌و وڵاته.