Accessibility links

ژەنراڵ دلێر ئاکۆ: باشترین رێگا بۆ تاوانبارکردن وە یاخود نەکردنی کەسێک لە رێگای بەرێوەبەرایەتی ئێمەوە ئەنجام دەدرێت

  • Jani Diylan

Dler Ako ژەنراڵ دلێر ئاکۆ

Dler Ako ژەنراڵ دلێر ئاکۆ

بەڵگە یەکێک لە هەر پێداویستیەکانە بۆسەڵماندنی کێشەیەکی تاێبەت، بە تاێبەتی لە دادگاکاندا بۆ تاوانبارکردنی کەسێک وە یاخود لایەنێک وە یاخود بێ تاوان دەرخستنی .لە هەفتەی رابوردوودا کۆنفرانسێک لە ژێر ناونیشانی" کۆنفرانسی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ زانینی تاوان" لەو بارەیەوە لە شاری سیاتڵ لە واشنتن ستێت بەرێوە چوو.
ژەنراڵ دلێر ئاکۆ راوێژکار و بەرپرسی بەڵگەی تاوان لە وەزارەتی ناۆخۆێ هەرێم لە سەردانێکی بەشی کوردیدا و لەم هەڤپەێڤینەدا دەڵێت " ئەو کۆنفرانسە هەر ساڵێک لە ئیالەتێکی وڵاتە یەکگرتوەکان بەرێوە دەچێت ولە لایەن کەسانێکی پسپۆر لە بەڵگەی تاوان و لە بواری یاسا و تەکنیکی لێکۆڵینەوە بەرێوە دەچێت، ئەو دەڵێت کۆنفرانسە لە دوو شیوە پێک هاتبوو، بەشێک بە شیوەی وانە ووتنەوە لە لایەن ئەو پسپۆرانەی کە شتی نوێان دۆزیوەتەوە وە بەشێکی تر ئەو توێژینەوانە کە ئەنجام دراوون ،وتو وێژیان لەسەریان کرا. کاک دلێر هەر وەها دەڵێت ئەم جۆرە کۆنفرانسانە وەکو پردێکە لە نێوان وڵاتە یەکگرتوەکان و وڵاتانی تر بۆ ئاڵۆگۆرکردنەوەی دوواترین زانیارەکان لەو بوارەدا و لە ڕاستیدا لە دەمی رژێمی پێشوودا ئێمە هیچ ئاگاداریکمان لە بارەی ئەم جۆرە کۆنفرانسانەوە نەبوو. کاک دەلێر دەشڵێت ئەو بەرێوەبەرایەتیەی کە من سەرپەرشتی ئەکەم کە پێ دەڵێن بەڵگەی بەرێوەبەرایەتی تاوانی هەرێم، سەرپەرشتی هەموو تاوانێک دەکات کە لە کوردستان روو دەدات، وە ئێمە هاوکاری پۆلیس، دادگاە، ئاسایش، پۆلیسی هات و چۆ، پۆلیسی ئاگر کوژێنەوە، بانگەکان، فرۆکەخانە وە هەر وەها خاڵەکانی پشکنینی سنووردەکەێن ".
XS
SM
MD
LG