Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: کێشه‌ی نه‌ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردسـتان له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌

  • Haider Kareem

ماوه‌یه‌که‌ حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردسـتانی ڕاگرتووه‌، وه‌ک چاودێران ده‌ڵێن ئه‌مه‌ به‌شێـکه‌ له‌و فشـارانه‌ی به‌غدا ده‌یخاته‌ سه‌ر هه‌ولێر له‌ مه‌سه‌له‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وته‌دا. له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ هه‌ندێـک ڕه‌خنه‌ له‌ سه‌رکردایه‌تی کوردی ده‌گرن و ده‌ڵێن له‌ سیاسیه‌تی که‌رتی وزه‌ و به‌ تایبه‌تی نه‌وت سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
به‌ڵام سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سعود بارزانی ئه‌م کاره‌ی حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌ پـێـچه‌وانه‌ی یاسا ناودێرکرد و به‌ ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ له‌ دژی خه‌ڵـکی کوردسـتان له‌قه‌ڵه‌م دا.
هاوکات چه‌ند به‌رپـرسێـکی باڵای عێراق له‌ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌، له‌وانه‌ ئوسامه‌ نوجه‌یفی که‌ ئه‌ویش ده‌ڵێت بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم کارێـکی نایاسایـیه‌ و نابێت بودجه‌ وه‌ک کارتی فشاری سیاسی به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لانی عێراق به‌کاربهێنرێت.
ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بووه‌ که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌‌ میوانه‌کان بوون:
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی.
شوان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی.
XS
SM
MD
LG