وه‌زیری ناوخۆی ئۆکرانیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی ڕووسیا ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر دوو فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ره‌کی هه‌رێمی کریمه‌ی ئۆکرانیا و به‌پـێی ڕاپـۆرتێـکیش هێزه‌کانی ما‌رینزی ڕووسیا چوارده‌وره‌ی بنکه‌یه‌کی پاسه‌وانانی که‌ناره‌کانی ئۆکرانیایان داوه.
ئارسین ئاڤاکۆڤ وه‌زیری ناوخۆی ئۆکرانیا ڕۆژی هه‌ینی له فه‌یسـبوکه‌که‌ی خۆی له باره‌ی ئه‌م پـێشـهاتانه‌وه نووسیویه‌تی و به داگیرکردنی له‌شـکری ناودێریکردن. گوتی سه‌ربازای ڕووسی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌لبه‌کیان له شـاری سێڤاستۆپـۆل داخستووه که له‌وێ ڕووسیا بنکه‌یه‌کی ده‌ریایی هه‌یه. هه‌روه‌ها هێزی گه‌ڕۆکی نه‌ناسراویش به نێو فڕۆکه‌خانه‌ی سیمفێرۆپـۆلی پایته‌ختی کریمه ده‌گه‌ڕێن.
ئێلیزابێث ئارۆت په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که ڕۆژی هه‌ینی گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ی سیمفێرۆپـۆل ده‌ڵێت به چاوی خۆی که‌سانی چه‌کداری له فڕۆکه‌خانه‌که بینیوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس له زاری پاسه‌وانێـکی سنووری ئۆکرانیاوه ڕایگه‌یاند که‌وا نزیکه‌ی 30 ما‌رینزی ڕووسیا چوارده‌وری بنکه‌یه‌کی پاسه‌وانانی که‌ناره‌کانی ئۆکرانیایان داوه.
ڕاگه‌یاندنه‌کانی ڕووسیا لای خۆیانه‌وه چه‌ند به‌یانـنامه‌یه‌کیان بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا نکوڵی ده‌کرێت ڕووسیا ده‌سـتێوه‌ردانی له ئۆکرانیا هه‌بێت.