Accessibility links

چاودێرێک: باشورى موسڵ لە ژێر دەسەڵاتى داعشدایە

  • VOA News

سەرچاوە هەواڵگیریـیەکان لە شارى موسڵ هۆشدارى دەدەن لەوەى داعش هێرشى گەورە بکاتە سەر فەرمانگه‌ گرنگ و هەستیارەکانى شارى موسڵ.
چەند ڕۆژێکە هێرش و پەلامارەکانى چەکدارانى داعش بۆ سەر شارى موسڵ و بە تایبەتى بۆ سەر بارەگاکانى پۆلیس و سوپا و هەواڵگیرى چڕتر کردۆتەوە ئەمانەش وه‌هایان کردووە کەوا هێزە ئاسایشیەکان ترسى ئەوەیان هەبێت کە داعش دەست بەسەر شارەکەدا بگرێت.
نورەدین قەبلان جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لە لێدوانێکى تایبەتى دا بۆ دەنگى ئەمریکا چەندین هەوڵى داعش بۆ دەست داگرتن بەسەر فەرمانگه‌ گرنگەکانى شارەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر داعش هەڕەشەیە بۆ سەر شارى موسڵ.
غەیاس سورچى کە چاودێرێکى سیاسى کوردە لە موسڵ پێى وایە جگە لەو ناوچانەى کە لە ژێر کۆنترۆڵى هێزە ئاسایشیە کوردیەکاندان نەبێت تەواوى ناوچەکانى ترى موسڵ بە تایبەتى باشورى ئەو شارە بە شێوەى 100% لە ژێر کۆنترۆڵى داعشدان.
مەحما خەلیل ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە لیستى هاوپەیمانى کوردستانى بۆ دەنگى ئەمریکا هۆکارى بەهێزبوونى داعش بۆ هەبوونى پاڵپشتى دەرەکى لەو رێکخراوە دەگەڕێنێتەوە.
XS
SM
MD
LG