Accessibility links

به‌هۆی هێرشێکی هاون له‌ ناوه‌ندی سوریا 5 که‌س ده‌کوژرێن


ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێت گولله‌ هاوه‌نێک گیراوه‌ته‌ نزیک نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌ گه‌ڕه‌کێکی حومس که‌ له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی حکومه‌تدایه‌، له‌ ئاکامدا به‌لایه‌نیکه‌م پێنج که‌س کوژراون.
ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێت ئه‌و گولله‌ هاوه‌نه‌ به‌ر ئۆتۆمبێلێک له‌ نزیک نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لمه‌له‌ک له‌ گه‌ڕه‌کی ئه‌کره‌ما که‌وتووه‌. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت 13 که‌سیش له‌و هێرشه‌ی ڕؤژی پێنجشممه‌ بریندار بوون.
دانیشتوانی ئه‌کره‌ما زۆربه‌ی عه‌له‌وین و سه‌ر به‌ به‌شار ئه‌سه‌دن.
ئۆپۆزسیۆنی سوریاش زۆربه‌یان موسوڵمانی سوننه‌ن.
حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵداوانیش زۆربه‌ی جار هێرش‌ ده‌که‌نه‌ سه‌ر ناوچه‌ سڤلییه‌کانی لایه‌نی به‌رهه‌ڵستیان.
XS
SM
MD
LG