وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا به‌ره‌نگاری پشتیوانیه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته‌وه بۆ وتووێژی ئاشتی پاش ئه‌وه‌ی وه‌ک له ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کاندا ئاماژه‌ی پێکراوه ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریایی که‌وتوونه‌ته ده‌ستگیرکردنی که‌س و کاری ئه‌ندامانی دهلهگاسیۆنهکانی ئۆپزسیۆن که به‌شدارییان له دانوستاندنه‌کانی ئاشتیدا کردبوو.
جین پساکی، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌م تاکتیکه‌ی حکومه‌تی سوریا ڕه‌فتارێکی نوێ نییه و هه‌روه‌ها داواشی له حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د کردووه ته‌واوی ئه‌و که‌سانه ئازاد بکات که وه‌ک ده‌ڵێت به ناڕه‌وا گرتویانن.
خانم پساکی ئاماژه‌ی به دۆسێی مه‌حمود سه‌برا کرد برای نوێنه‌رێکی ئۆپزسیۆن وه‌ک هاوپه‌یمانی نیشتیمانی سوریا ده‌ڵێت له بنکه‌یه‌کی پشکنین ده‌ستگیرکراوه و بڕواش وایه لای هێزه ئاسایشیه‌کان له باشوری دیمه‌شق هێڵرابێتهوه.
تا ئێستا دوو گه‌ڕی وتووێژی ئاشتی له نێوان لایه‌نه‌کانی قه‌یرانی سوریادا له‌گه‌ڵ له‌خزه‌ر براهیمی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب، به‌ڵام به‌ره‌وپێشچونێکی که‌م هاتۆته ئاراوه.
جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌گران له وتوێژه‌کانی ئاشتی ده‌ڵێت ئه‌وه تێنه‌گه‌یشتنه که بگوترێت وتووێژه‌کانی ئاشتی سوریا شکستیان هێناوه و ده‌شڵێت وتووێژی ئاشتی ڤیه‌تنام 4 ساڵی خایاندووه و دانوستاندنه‌کانیش بۆ هێنانه ئارای ئاشتی له بۆسنیا 3 ساڵی پێویست بووه.