Accessibility links

فریال عه‌بدوڵا: ده‌بوایه‌ نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غدا کار و فشاری زیاتریان بکردایه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق

  • Balen Salih

فریال عه‌بدوڵا

فریال عه‌بدوڵا

زۆرێک له‌ شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌وبڕوایه‌دان هه‌ڵبژاردنه‌ گشتیه‌که‌ی مانگی چواری عێراق گۆڕانێکی ئه‌وتۆ له‌ ڕووی سیاسیه‌وه‌ له‌ وڵاته‌که‌دا ناهێنێته‌ ئاراوه‌.

عێراق ولاتێکه‌ لێوان لێوه‌ له‌ قه‌یران و ناکۆکی سیاسی. هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت نه‌ حکومه‌ته‌ یه‌ک به‌ دوا یه‌که‌کانی عێراق توانیویانه‌ سه‌قامگیریه‌کی ئه‌وتۆ له‌ وڵاته‌که‌دا بێننه‌ ئاراوه‌ و نه‌ په‌رله‌مانیش توانیویه‌تی ببێته‌ شوێنێک بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان، وه‌ نه‌یشی توانیوه‌ ڕۆڵی چاودێری خۆیشی به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو بگێڕێت.
ئا له‌م ڕه‌وشه‌ی عێراقدا هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت له‌ ده‌مێکدا یه‌کێک له‌ پرسه‌ سه‌ره‌کیه‌کان که‌ به‌ دۆسێی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌کان ناسراوه‌، هه‌نگاوێکی وه‌های بۆ نه‌نراوه‌ که‌ بگوترێت شییانی هه‌یه‌ له‌ چوار ساڵی داهاتوودا دۆسێی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌کان یه‌کلاببێته‌وه‌.

فریال عه‌بدوڵا، له‌ پارێزگای که‌رکوک کاندیده‌ بۆ په‌رله‌مانی عێراق، ده‌ڵێت هه‌رچۆنێک بێت گه‌شبینی باشتره‌ وه‌ک له‌وه‌ی ڕه‌شبین بین به‌ڵام ده‌شبێت ئه‌وه‌ش بگوترێت مه‌خابن له‌ ساڵانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌ یه‌ک به‌ دوا یه‌که‌کانی عێراقدا کارێکی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر دۆسێی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌کان نه‌کراوه‌ وه‌ ده‌شڵێت به‌ڵێ هه‌وڵ هه‌بوون به‌ڵام هه‌ندێک لایه‌ن به‌ مه‌به‌ستی جۆراوجۆر ته‌گه‌ره‌ی گه‌وره‌یان دروستده‌کرد.

فریال عه‌بدوڵا ده‌شڵێت به‌شداریی کورد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ لیستی جیاواز نیگه‌رانی خه‌ڵکی که‌کوکی لێکه‌وته‌وه‌ به‌ڵام وه‌ک باسی ده‌کات تازه‌ ئه‌مه‌ بۆته‌ دیفاکتۆیه‌ک و ده‌بێت سه‌ودای له‌گه‌ڵ بکرێت و بۆیه‌ هێشتاش پێویسته‌ خه‌ڵک بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان تا کورد له‌ که‌رکوکدا بتوانێت ده‌نگێکی شایسته‌ به‌ خۆی بێنێت و نوێنه‌ری زیاتری هه‌بێت له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ فریال عه‌بدوڵا کردووه‌.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG