Accessibility links

سه‌لام عه‌بدوڵا: سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌رکی نیشتمانی خۆێ به‌رامبه‌ربه‌ ناوچه‌ به‌ زۆره‌ملی داگێرکراوه‌کان جێ به‌ جێ نه‌کردووه‌

  • Jani Diylan

Salam Abdulla سه‌لام عه‌بدوڵا

Salam Abdulla سه‌لام عه‌بدوڵا

له‌ سه‌ر ئه‌نجامی هێڕشه‌ تیروریستیه‌کانی گروپی " ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و بلاد الشام" داعش بۆ سه‌ر شاروچکه‌ی سه‌عدیه‌، کورده‌کان له‌ ترسدا ناچار بوون ناوچه‌که‌ به‌جێ بهێڵن و روو بکه‌نه‌ خانه‌قین و ناوچه‌کانی تر.
سه‌لام عه‌بدوڵا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌کان له‌ شاری خانه‌قین له‌ هه‌ڤپه‌ێبینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی هڵاتون و له‌ چ بارێکدا ده‌ژێن ده‌لێت " به‌ ووردی ناتوانین ژماره‌یان دیاری بکه‌ێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی روویان کردوه‌ته‌ شوێنی جیاجیا. کاک سه‌ڵام ده‌ڵی من ئه‌توانم له‌ باره‌ی خانه‌قینه‌وه‌ بڵێم که‌ ئه‌مرۆ ده‌وری نێوه‌ڕوو گه‌ێشته‌ 538 که‌س له‌ ئاوایی" به‌هاری تازه‌" له‌ ئۆردوگای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، به‌ڵام دوو جۆر په‌نابه‌ری تر هه‌یه‌ له‌ خانه‌قین، جۆرێکیان چوونه‌ بۆ لای که‌س و کاریان له‌ ناو شاری خانه‌قین وه‌ جۆرێکی تریشیان له‌ ئاواییه‌کانی " ناو دۆمان و کۆزه‌ ره‌قه‌ن" . کاک سه‌لام هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ پێ لێدوانی به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌عدیه‌ 1300 خێزان له‌ ناوچه‌که‌‌ ده‌رچوونه‌. کاک سه‌لام ده‌شڵێت به‌ داخه‌وه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا ئێستا هیچ شتێکی نه‌کردووه‌ بۆ ئه‌و کامپه‌ و خه‌ڵکه‌که‌ زۆرن و پێویستیان به‌ ده‌واره‌ یان چادر. کاک سه‌لام دیسانه‌وه‌ ده‌ڵێ کێشانه‌وه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ یه‌کێک له‌و هۆیانه‌یه‌ که‌ داعش له‌و ناوچانه‌ ده‌ستێکی باڵاێ هه‌یه‌ و ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی که‌ جاران هه‌ڵاتبوون نزیکه‌ی سێ هه‌زار که‌س بوون و ئێستاکه‌ خۆێ له‌ پێنج هه‌زار که‌س ئه‌دات ".‌
XS
SM
MD
LG