Accessibility links

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بۆرییه‌کی گاز له ‌نیمچه‌دورگه‌ی سینا له‌ میسر ده‌کاته‌ ئامانج


Sinai, Egypt

Sinai, Egypt

کاربه‌ده‌ستانی کۆمپانیایه‌کی گازی میسر ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بۆرییه‌کی گازی سرووشتی له‌ نیمچه‌ دورگه‌ی نائارامی سینای کرده‌ ئامانج ، هیرشه‌که‌ هاوشێوه‌ی هیرشه‌کانی میلیشێاکانه‌ بۆ سه‌ر بۆرییه‌کانی سووته‌مه‌نی که‌له ساڵانی دواییدا زیادیکردووه‌.
له‌ راپۆرتێکدا له‌لایه‌ن ده‌زگای فه‌رمی هه‌واڵه‌کانی مینا ، کاربه‌ده‌ستانی کومپانیای گاسکۆ له‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ گوتیان، به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌که‌ زیانی زۆری به‌ بۆرییه‌که‌ نه‌گه‌یاند چونکه‌ توانیان لیکردنی گازه‌که‌ له‌ دره‌نگانێکی نێوه‌ شه‌ودا له‌دووای ته‌قینه‌وه‌که‌ ڕابگرن.
بۆرییه‌که‌ گاز بۆ ناوجه‌رگه‌ی سینا و ئوردون ده‌گۆزێته‌وه‌.
جێی باسه‌ له‌وه‌تای ساڵی 2011 وه که‌ حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی پێشووی میسر له‌کار خراوه‌‌ و ژماره‌یه‌ك هێرش کراوه‌ته‌‌ سه‌ر بورییه‌کانی سووته‌مه‌نی.
کۆمه‌ڵه‌ی میلیشێکانی ئه‌نسار به‌یت ئه‌لمه‌قدس به‌رپرسیاریتی‌ ژماره‌یه‌ك له‌و هیرشانه‌ له‌ ئه‌ستۆ گرتبوو.
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ دادگایه‌کی میسری سزای له‌سێداره‌دانی بۆ 26 که‌س ده‌رکرد به‌تۆمه‌تی پیلانگێڕان بۆ هیرشکردنه‌ سه‌ر که‌شتێیه‌کانی که‌ به‌نیۆ دورگه‌ی سویس ڕه‌تده‌بن.
XS
SM
MD
LG