سه‌رۆک وه‌زیری میسر حازم ئه‌لبـبلاوی ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی له سه‌رده‌می حکومه‌ته‌که‌یدا وڵاته‌که له تونێـلێـکی ته‌سک ده‌ربازی بووه و هه‌نگاوێـکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ڕێبازی دیموکراسی بڕیوه.
بـبلاوی ڕۆژی دووشه‌ممه له پاش کۆبوونه‌وه‌ی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی له قاهیره، وتارێـکی له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن پـێشـکه‌ش کرد، به‌ڵام باسی له هۆکاری ئه‌م بڕیاره له‌ناکاوه‌ی نه‌کرد.
گوتیشی " ئاسۆیه‌کی پـرشـنگدار له ڕێـی میسردایه" ، به‌ڵام دانی به‌وه‌شدا نا که وڵاته‌که ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفت بووه‌ته‌وه، وه داوای له میسریـیه‌کان کرد به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بخه‌نه لاوه له‌و ده‌مه‌ی وڵاته‌که به‌و بارودۆخه سه‌خته تێپه‌ڕ ده‌بێت.
عه‌دلی مه‌نسور سه‌رۆکی کاتی میسر لای خۆیه‌وه داوای له بـبلاوی کرد حکومه‌ته‌که‌ی له ڕایـیکردنی کاره‌کان به‌رده‌وام بێت هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی حکومه‌تی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له سه‌رۆکایه‌تی میسره‌وه، ڕه‌نگه عه‌دلی مه‌نسور داوا له ئیبراهیم محلب وه‌زیر کاروباری نیشته‌جێکردن بکات حکومه‌تی نوێ پـێـکبهێنێت.