له عێراق میلیشیاکان ژماره‌یه‌ک هێرشیان کردووه پاش خۆرئاوابوونی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له باکوری عێراق و له به‌غداش و به‌لانی که‌م 13 که‌س کوژراون و ده‌یانی تریش برینداربوون.
خوێناوی‌ترین هێرشیان له شارۆچکه‌ی بێجی بووه که 3 پۆلیس و 4 گیراو کوژراون کاتێک چه‌کداره‌کان ته‌قه‌یان له کاروانی ئۆتۆمبێله‌کانی پۆلیس کردووه.
له به‌غداش و له گه‌ڕه‌کی سه‌در که زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی له شیعه ئاینزاکانن له ئاکامی ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وه‌یه‌ک 6 که‌سی سیڤیڵ کوژراون و 21 که‌سیش بریندارن. ته‌قینه‌وه‌که‌ش له بازاڕێکی گه‌ڕه‌که‌که‌دا ڕوویداوه.
هێرشه‌کانی یاخیبووان له چه‌ند مانگی ڕابردوودا له عێراق زیادیان کردووه وه‌ک هه‌وڵێک بۆ بنکۆڵکردنی هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی عێراقی بۆ پاراستنی ئاسایش له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر زیانه گیانیه‌کانی ساڵی پار له عێراق بڵاوی کردۆته‌وه، ته‌نها له ساڵی 2013 دا ژماره‌ی کوژراوه‌کان له عێراق 8868 که‌س بوون.