دادپاریزانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن به‌رنامه‌یان هه‌یه گه‌وره قاچاغچی به‌نگ و موخه‌ده‌رات ی مه‌کسیک له ئه‌مریکاش دادگایی بکرێت، هه‌رچه‌نده هێشتا دیار نییه یه‌که‌م جار له چ وڵاتێک دادگایی ده‌کرێت.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پاداشتێکی به بڕی 5 ملیۆن دۆلار دانابوو له‌سه‌ر (ئێل چاپۆ گوزمن) که ڕۆژی شه‌ممه ده‌ستگیر کرا پاش ئه‌وه‌ی 13 ساڵ بوو خۆی شاردبووه‌وه.
گوزمن ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ک تاوان ده‌بێته‌وه له ئه‌مریکا و دادپارێزان له شاری نیویۆرک ڕۆژی یه‌کشه‌ممه داوایان کردووه له ئه‌مریکاش دادگایی بکرێت.
گوزمن که ته‌مه‌نی 56 ساڵه له وڵاتی مه‌کسیکیش ڕووبه‌ڕووی تاوانبارکردن ده‌بێته‌وه و هه‌روه‌هاش ده‌بێت ئه‌و ماوه‌یه‌ی ماویه‌تی له زینداندا به‌سه‌ر به‌رێت پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2001 دا له گرتووخانه ڕای‌کرد.
ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌کسیکی و ئه‌مریکایی ناوبراویان له دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه به‌بێ ته‌قه ده‌ستگیرکرد له ئاپارتمانێکدا له سه‌ر ئۆقیانوسی ئرام له هه‌رێمی سینالوا له مه‌کسیک.