له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که قه‌یرانی ئێستای دارایی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر کاریگه‌ریه‌کی ڕاسته‌وخۆی نه‌رێنی کردۆته سه‌ر ژیانی خه‌ڵک له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا، به‌ڵام کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆی خه‌ڵک نابینرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی به‌غدا.
بۆچی؟
که‌مال چۆمانی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له‌وبڕوایه‌دایه ژماره‌یه‌ک هۆکار هه‌ن له‌وانه سیاسه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له زیاتر له 20 ساڵی ڕابردوودا نه‌یتوانیوه وه‌ها خه‌ڵکی کوردستان په‌روه‌رده بکه‌ن که ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان بهێننه سه‌ر شه‌قامه‌کان و خۆپیشاندان کردن ئاسایی بێت بۆیان، وه ده‌شڵێت هۆکارێکی تریش تایبه‌ته به شکسته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم خۆی که وه‌های کردووه خه‌ڵک متمانه‌یان نه‌مێنێت.
به‌ڕێز چۆمانی ده‌شڵێت له ئێستادا هه‌ست به که‌م بوونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی وابه‌سته‌یی ده‌کرێت هه‌م بۆ نه‌ته‌وه و هه‌میش بۆ نیشتیمان له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه وه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بخوازرێت ئه‌و ڕه‌وشه چاره‌سه‌ر بکرێت ئه‌وا پێویسته هه‌نگاوی یه‌که‌م له باشکردنی ڕه‌وشی هه‌رێمه‌که‌وه ده‌ستپێبکرێت له‌ڕێی پێکهێنانی حکومه‌تێکی بنکه فراوان که بتوانێت گۆڕانکاری ڕیشه‌یی بکات له سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا و بێ له‌وه‌ش دروستکردنه‌وه‌ی پردی متمانه‌یه له نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدا.
که‌مال چۆمانی ده‌شڵێت ئێستا وه‌ک پێشتر گه‌شبین نییه به حکومه‌تی بنکه فراوان به‌تایبه‌تیش پاش ئه‌و هه‌موو مشت و مڕانه‌ی له‌سه‌ر دابه‌شکردنی پۆسته‌کان ده‌بینران له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ که‌مال چۆمانی نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: