Accessibility links

په‌روا عه‌لی : نه‌بوونی پلانێکی ئابوری ستراتیژی له‌ ماوه‌ی 22 ساڵی ڕابردوودا یه‌کێکه‌ له‌ هۆکاره‌کانی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم

  • Balen Salih

په‌روا عه‌لی

په‌روا عه‌لی

هێشتا موچه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق دابه‌ش نه‌کراوه‌ و باس ده‌کرێت که‌ وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ دابینکردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه‌.

زۆرێک له‌ چاودێران له‌و بڕوایه‌دان ئێستا هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێکی سه‌ختی دارایی بۆته‌وه‌.

په‌روا عه‌لی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی فراکسیۆنی گۆڕان هاوڕایه و ده‌شڵێت هیچ گومانێکی تیادا نییه‌ که‌ نه‌بوونی پاره‌ بۆ دانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و جیانه‌کردنه‌وه‌ی بڕی پێویستی پاره‌ بۆ ئه‌م جۆره‌ کاتانه‌ خۆی له‌ خۆیدا قه‌یرانێکی گه‌وره‌یه‌ و ده‌شڵێت چونکه‌ بودجه‌ به‌ مانای چۆنیه‌تی سه‌روسه‌وداکردن دێت له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دابه‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان نه‌زانراوه‌ وه‌ک پێویست کار له‌گه‌ڵ بودجه‌دا بکرێت.

ئه‌م ئه‌ندامه‌ی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌شڵێت هه‌رێمی کوردستانی عێراق نه‌یتوانیوه‌ وه‌ک پێویست وه‌به‌رهێنان بکات و که‌رت وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێم شکستی هێناوه‌ ئه‌مه‌ بێ له‌وه‌ی وه‌ک په‌روا عه‌لی ده‌ڵێت به‌دستی خۆمان که‌رتی تایبه‌تمان وێران کردووه‌ و هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت نه‌توانراوه‌ متمانه‌ به‌ بانکه‌کان پێکبهێنرێته‌وه‌ و هێشتاش وه‌ها سه‌یری بانک ده‌کرێت که‌ ته‌نها شوێنێکه‌ بۆ دانانی پاره‌ لێی.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ په‌روا عه‌لی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی فراکسیۆنی گۆڕان کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG