کێشه سیاسیـیه‌کان و نائارامی له عێراق به‌رده‌وامن و ته‌نانه‌ت به به‌راورد له‌گه‌ڵ دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر خراپـتریش بوون.
له باکور و ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای وڵاته‌که به تایبه‌تی، شه‌ڕوپـێـکدادانی توندی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و کۆمه‌ڵه چه‌کداری سووننه‌ی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئسلامی له عێراق و شام (داعش)، زیانێـکی گه‌وره‌ی به خه‌ڵـکی سیڤیل گه‌یاندووه، وه هه‌ندێـکیش به شه‌ڕی نێوان شیعه و سووننه‌ی ناودێرده‌که‌ن.
کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێریش هێشـتا به‌بێ چاره‌سه‌ری ماونه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو وتووێژانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی باڵاشدا به‌ڕێوه‌ده‌چن.
فازڵ نه‌بی که له‌سه‌ر لیستی کوردی له پـۆستی جێـگری وه‌زیری دارایی بوو، ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند، ده‌ڵێت بۆیه ئه‌م بڕیاره‌ی داوه چونکه له‌سه‌ر ئاسـتی باڵای حکومه‌تی ناوه‌ندی بڕیاری ڕاگرتنی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردسـتان دراوه.
سه‌روو ئه‌مانه‌شه‌وه ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی موقته‌دا سه‌در مه‌لای به‌هێزی شیعه‌ی عێراق بۆ کۆتایی‌هێنان به کاری سیاسی و پاشـان هێرشه تونده‌که‌ی بۆ سه‌ر نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر، کاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به دوای خۆیدا هێنا.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
مه‌سعود عه‌بدولخالق، چاودێری سیاسی و خاوه‌ن ئیمتیازی ده‌زگای ستاندار له هه‌رلێر.
تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌مى ڕاوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى هه‌رێمی كوردستانی عێراق.